فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە وارشۆ بەشدارى لە چالاکیەکى مامۆستایەکى زانکۆى هارڤارد دەکات
لە زانکۆی یۆزێف پیلسودسکی (Józef Piłsudski University) لە وارشۆ، چالاکیکى زانستى بۆ پڕۆفیسۆرێکى زانکۆى هارڤارد ڕێکخراو و، هاجەر کەنعان قۆناغى سێیەمى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە چالاکیەکە کرد.
لە میانەى بەڕێوەچوونى چالاکیەکەدا، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر (Sat Bir Singh Khalsa) مامۆستا لە زانکۆى هارڤارد و، بەڕێوەبەری توێژینەوەی قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد و، پزیشکى پسپۆڕ شارەزا لە دەمار لە نەخۆشخانەی بریگام و ژنان بابەتێکى لەبارەى زانست و توێژینەوە لەسەر یۆگا بۆ فشار و خۆڕاگری و سووتانی جەستە (The Science and Research on Yoga for Stress, Resilience and Burnout) پێشکەشکرد و، تیایدا بەشێوەیەکى زانستى باسى لە بەکارهێنانی زانستی پزیشکی دەروون-جەستە لە بوارى چارەسەرى جەستەیی و دەرونى تاک کرد، بۆ ئەوەش ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێروتى: بەشداریکردنم دەرەفەتێکى گرنگ و سودبەخش بوو، کە لە نزیکەوە توانیم گوێ لە دیدگا و بۆچونى زانایەکى گرنگ بگرم، کە بێگومان لە بوارى زانستى سروشتیدا بۆچونەکانى بونە هۆى دەوڵەمەندکردنى ئاستى زانیارییەکانم.
لەلایەکى دیکەوە؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە پێکهاتوون لە هەریەک لە هاجەر کەنعان قۆناغى سێیەمى بەشى چارەسەرى سروشتى هاوڕێ لەگەڵ موجتەبا سەباح عبدالحسن لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) بابەتێکیان لەبارەى خۆراکی بەردەوام “Sustainable Food” پێشکەش کرد، بۆ ئەوەش بەشێوەیەکى زانستى باسیان لە ئەزمونى دەوڵەمەندى وڵاتى چین لە بوارەکەدا کرد، کە ڕێگە و شێوازى جۆراوجۆر دەگرنە بەر بۆ کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی خۆراک و بەرزکردنەوەى بەهای بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بوارە جیاکان.