قەڵغانی کۆنفرانسى نیشتمانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان پێشکەش بە سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٦/١٢/٢٠٢٤) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ دکتۆر قەیس بورهان الجومەیلی ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان-هەولێر کۆبوەوە، لە میانەى کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى ئەنجامى بەشداریکردنى شاندنى زانکۆى جیهان-هەولێر لە کۆنفرانسی نیشتمانی کۆلێژەکانی پزیشکی ددان لە عێراق، کە لە ڕۆژانى (١٣-١٤/١٢/٢٠٢٤) لە شارى بەغداد بەدروشمى (وەبەرهێنان لە توێژینەوەی زانستی و ڕۆڵی لە گەشەپێدانی ئابووریدا) بەڕێوەچوو.
دوا بەدواى دیدارەکەش؛ دکتۆر قەیس بورهان الجومەیلی ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، کە سەرۆکایەتى شاندنى زانکۆى جیهان-هەولێرى دەکرد، قەڵغانى کۆنفرانسی نیشتمانی یەکگرتووی نێودەوڵەتی بۆ کۆلێژەکانی پزیشکی ددان لە عێراق و جیهانی عەرەبی پێشکەش بە پرۆفیسۆر دكتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆی جیهان-هەولێر کرد.
شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر؛ کە لە ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان و ژمارەیەک مامۆستا و فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى کۆلێژەکە پێکهاتبوو لەمیانەى بەشداریکردنى لە کۆنفرانسەکەدا بەشداریەکى کارایی چالاکیە زانستیەکانیان کرد، هاوکات لە پەراوێزى ڕۆژانى کۆنفرانسەکەدا شاندەکە چەندین دیدار و کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەکادیمیستان و پسپۆڕان و شارەزاییانى بوارەکە ئەنجامدا، هاوکات دکتۆر رغد الهاشمي سەرۆکى لێژنەى ڕاگرى کۆلێژەکانى پزیشکى ددان لە زانکۆکانى عێراق ڕێزلێنانى تایبەتى کۆنفرانسەکەى پێشکەش بە دکتۆر قەیس ئەلجومەیلى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.