لە بەشی کارگێری کار پیشانگەی وێنەکێشی و شێوەکاری فێرخوازان کرایەوە
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی2025/11/25، سەرۆکایەتى بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی ئاکرێ و، کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێر پیشانگەیەکی وێنەکێشی و شێوەکاری بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بۆ هاندانی توانا هونەریەکانی فێرخوازان کردەوە.
پیشانگەکە بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالستار کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و، بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر هاوکار قاسم پیرداود سەرۆک بەشی کارگێری کار و رێکخەری کارەکان مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر، بە ناونیشانی هونەر و بیرۆکەی نوێ پێکدێن، کرایەوە، کە تیایدا چەندین وێنەى کەسایەتیە دیاری سیاسی و هونەری و وەرزشی لەخۆگرتبوو، لە پاڵ ئەمەشدا وێنەی سروشتی و پەیکەری تێدا نمایشکرابوو، کە ئەم چالاکیە سەکۆیەک بوو بۆ ئەوەی کەوا فێرخوازان و شێوەکاران کاروچالاکییەکانی خۆیان پیشان بدەن وپەرە بەتوانا هونەرییەکانیان بدەن.
هەر لە پیشانگەکەدا؛ سەردانیکەران دەرفەتی بینینی کۆمەڵێک کارە هونەریەکان و هەمەچەشنیان هەبووە، کە بووە مایەی خۆشحاڵی بۆ فێرخوازان و شێوەکاران و بەشداربووان.






