لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێنجەمین کۆنفرانسى هاوبەشى نێودەوڵەتى زانستە کارگێڕی و داراییەکان بەڕێوەدەچێ
بەئامادەبوونى ژمارەیەکى بەرچاو لە توێژەرانى بیانى و ناوخۆى و عێراقى، زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوبەشى لەگەڵ زانکۆى وۆچ لە پۆڵندا و، زانکۆى موصڵ پێنجەمین کۆنفرانسى هاوبەشى نێودەوڵەتى زانستە کارگێڕی و داراییەکان بەڕێوەدەبات.
لەو کۆنفرانسەدا، کە وا بڕیارە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٩/١/٢٠٢٥) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەست بەکارەکانى بکات، تیایدا چەندین توێژینەوەى ئاست بەرز لەلایەن توێژەران و مامۆستایان و شارەزایان لە سەر ئاستى زانکۆکانى وڵاتانى جیهانى و ناوچەکە بخرێتەڕوو، هاوکات لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراقیش، ژمارەیەک توێژینەوەى ئاست بەرز لە بوارەکانى زانستە کارگێڕى و داراییەکان پێشکەش دەکرێ.
لەو کۆنفرانسەدا، کە ماوەى دوو ڕۆژ دەخاێنێت، لە ڕێوڕەسمى کردنەوەى کۆنفرانس، چەند وتارێک پێشکەش دەکرێت، لەوانە وتارى لێژنەى باڵاى ئامادەکارى کۆنفرانس، وتارى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، وتارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دواى ڕێوڕەسمى کردنەوەى کۆنفرانس لە ڕێگەى چەند (١٠) دانیشتنى جیاوە، لەلایەن توێژەرانەوە، مامۆستایان دەست بەپێشکەشکردنى توێژینەوەکان بکرێت، لە ماوەى دوو ڕۆژى کۆنفرانسەکەدا جگە لە پێشکەشکردن توێژینەوە ڕەسەنەکان هاوکات دوو وۆرکشۆپیى نێودەوڵەتیش بەڕێوەدەچێ.
لە پەراوێزى پێشکەشکردنى توێژینەوەکان و بەڕێوەچوونى پانێلەکاندا، توێژەران، مامۆستایان و شارەزایانى بوارەکە، کە بەشدارى کۆنفرانسەکە دەکەم گفتوگۆی لەبارەوە ناوەڕۆک و دەرئەنجامەکانى توێژینەوەکان دەکەن، واش بڕیارە لە کۆتایی ڕۆژى کۆنفرانسەکەدا دەرئەنجامەکەى لە کۆمەڵێک خاڵدا بخوێندرێتەوە و بۆ لایەنى پەیوەندیدار بەرز بکرێتەوە بەئامانجى کارکردن و جێبەجێکردنى وردەکارییەکانى.