لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێک دەربارەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای لێزەر لە چارەسەری سروشتیدا بەڕێوەچوو
بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای (BTL)، خولێکی ڕاهێنانی تایبەتمەند بە ناونیشانی “لێزەر لە چارەسەری سروشتیدا” ڕێکخست. خولەکە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠٢٥، لە هۆڵی (VIP)ی زانکۆ بەڕێوەچوو.
خولەکە دوو بەشی لە خۆگرتبوو، بە بەشێکی تیۆری بوو، کە تێیدا بنەما سەرەکییەکانی تەکنەلۆژیای لێزەر و میکانیزمی کارلێکی لەگەڵ شانەکانی لەشدا خرایەڕوو، پاشان، لە بەشی کرداری ڕاهێنان بە بەشداربووان کرا بەتایبەت لە چۆنیەتیی بەکارهێنانی چارەسەر بە لێزەر لە حاڵەتە کلینیکییە جیاوازەکاندا، بەگوێرەی پێداویستیی نەخۆشەکان. لەو خولە تایبەتەدا ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە و فێرخوازانی خوێندنی باڵا لە بواری چارەسەری سروشتیدا بەشدارییان کرد و، و لەلایەن ڕاهێنەری پسپۆڕی کلینیکی، محەمەد سمکۆ بابەتەکان بەشێوەی تیوری و پراکتیکی پێشکەش کران، لە میانی خولەکەدا، کاریگەریی درێژیی شەپۆلە جیاوازەکان، ڕێکخستنەکانی وزە و پێوەرەکانی چارەسەرکردن بە قووڵی ڕوون کردەوە. لە میانەی بەڕێوەچوونی خولەکەدا بەشداربووان ئاشنایی نوێترین پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و ڕێنماییەکانی سەلامەتی کرات، هاوشان لەگەڵ نمایشی کرداریی ڕاستەوخۆ بۆ بەهێزکردنی لێهاتووییە پراکتیکییەکان.
خولەکە بووە پاڵپشتیەکی بەهێز بۆ بەشداربووان بۆ بەراوردکردن و هەڵبژاردنی شێوازی گونجاو بۆ کۆمەڵێک حاڵەتی جۆراوجۆر لە بواری چارەسەری سروشتی، وەک ئازارەکانی کۆئەندامی ماسولکە و ئێسک، پێکانە وەرزشییەکان، ساڕێژبوونەوەی برین و تێکچوونە دەمارییەکان. ئەوە جگە لە خستنەڕووی ئەو بەڵگە زانستییانەی کە کاریگەریی چارەسەر بە لێزەر دەسەلمێنن.