لە شارى لۆدز؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێربەشداریان لە چالاکیە هونەرى کرد
لە چوارچێوەی چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی خولی هاوینەى فێرخوازانى زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا، بەشدارییان لە کۆنسێرتێکی کلاسیکى کرد.
لە درێژەى چالاکیە جۆراوجۆرەکانیان، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە شارى لۆدز لە پۆڵندا، بەشداریان لە کۆنسێرتێکى پیانۆژەنی بەناوبانگی کلاسیکی پۆڵەندی لوکاس کویاتکۆڤسکی (Lukasz Kwiatkowski) کرد.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ مامۆستایان و فێرخوازانى سەرجەم زانکۆکانى وڵاتانى بەشداربوى خولى هاوینەی، ئاوێتەى لە میانی کۆمەڵێک ئاوازی کلاسیکی بوون، کە لەلایەن میوزیکژەنی بەناوبانگ فرێدریک شۆپین بۆ فێرخوازان ژەنرا. لە کۆتایی بۆنە ڕۆشنبیریەکەدا، میوزیکژەنی بەناوبانگ لوکاس کویاتکۆڤسکی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ناسینی فێرخوازانى خولی هاوینەی زانکۆی لۆدز .