لە شارى کراکۆڤ –ى پۆڵندا؛ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى شوێنەوارى نیشتمانى (Kopiec Kościuszki) دەکەن
لە چوارچێوەى سەردانەکەیاندا بۆ شارى کراکۆڤ، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە ئێستادا لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئاڵوگۆڕى فێرخوازان لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) دەخوێنن، ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٨/١١/٢٠٢٥) سەردانى شوێنەوارى نیشتمانى (Kopiec Kościuszki) وڵاتەکە دەکەن.
لە میانەى گەشتە کەلتورییەکەیاندا، فێرخوازان ئاشناى گردى کۆپیچ کۆسیۆشکۆ( – Kopiec Kościuszki) بوون، کە وەک سیمبول و ڕێزلێنانێک بۆ پاڵەوانی نیشتمانی پۆڵەندا، لەلایەن تادیوش کۆسیۆشکۆ (Tadeusz Kościuszko) دروستکراوە. ئەم شوێنە لە یەکێک لە بەرزترین خاڵەکانی کراکۆڤ هەڵکەوتووە و دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، بۆیە فێرخوازان لە میانەى گەشتەکەیاندا چێژیان لە دیمەنە ڕازاوەکانى گردەکە وەرگرت، هاوکات زانیارى تەواویان لەبارەی گرنگی مێژوویی شوێنەوارەکەوە وەرگرت.
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر،کە پێکهاتبوون لە (إبراهيم زكي محمد صالح) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى چارەسەرى سروشتى، (مروان محمد أحمد) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس و (محمد علي بكتش) قۆناغى سێیەم لە بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى کە لە پاڵ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە، لە نزیکەوە ئاشناى لایەنە ژیان و ژیارى و مێژویی و کەلتورییەکانى پۆڵندا دەبەن و، ئاسۆى بیرکردنەوەیان فراوانتر دەکەن.
ئەزموونێکی پەروەردەیی بوو، بەڵکو دەرفەتێکیش بوو بۆ گۆڕینەوەی کلتووری و کاری تیمی. چالاکییەکانی لەم جۆرە یارمەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دەدەن لەنێوان خوێندکاران کە خاوەنی پاشخانە جیاوازەکانن، ئەمەش یادگاریی هەمیشەیی و هەستێکی کۆمەڵگای جیهانی دروست دەکات.






