لە نێوان بەشەکانى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر پێشبڕکێیەک بەڕێوەچوو
بۆ چۆنیەتى کارکردن لە بوارى تۆڕ و بەستنەوەى کۆمپیوتەرەکانى تاقیگەیەک بەیەکتر، بەسەرپەرشتى مامۆستا غسان عمانوئێل پێشبڕکێیەکى زانستى لە نێوان فێرخوازانى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەرى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو پێشبڕکێیەدا، کە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (٦/١٠/٢٠٢٢) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى هەر دوو بەشە، کاریان لەسەر چۆنیەتی کارکردن بە کێبڵی تۆڕی جیاواز کرد بۆ گواستنەوەی فایلەکان لە نێوان کۆمپیوتەرەکانی تاقیگەیەکدا، هەروەها چۆنیەتی بەستنەوەی ئامێرە مۆدێرنەکانی تۆڕی وەک ڕاوتەر و سوکێت لە نێوان کۆمپیوتەرەکاندا بەشێکى دیکەى چالاکیەکەى پێکهێنا.
بۆ ئەوەش فێرخوازانى هەردوو بەش بەگڕوتین بەشداریان لە پێشبڕکێیەکەدا کرد، لە ئەنجامدا فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك توانیان لە فێرخوازانى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەرى سەرکەوتوو تربن لە پرۆسەی بەستنەوەى تۆڕکانى نێوان ئەکاونتەکان، بۆ ئەوەش سەرۆکی بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك ستایشی فێرخوازان و هەوڵە نایابەکانیان کرد بۆ بەرزى ئاستى زانیارییەکانیان و پراکتیزەکردنیان.