لە وارشۆ..فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداری لە وۆرکشوپێکی تایبەت بە “خۆڕاگریی دەروونی” دەکەن
لە زانکۆی تەکنەلۆژیای وارشۆ لە پۆڵندا، وۆرکشوپێکی تایبەت بە بەهێزکردنی لایەنی دەروونی بۆ فێرخوازان سازکرا و، تێیدا جەخت لەسەر ڕێکخستنەوەی بیرکردنەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی فشارەکان کرایەوە.
ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/١١/٢٠٢٥)، لە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵندا و لە زانکۆی تەکنەلۆژیای وارشۆ (Politechnika Warszawska)، هەرەیەک لە (إبراهيم زكي محمد صالح) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى چارەسەرى سروشتى، و (محمد علي بكتش) قۆناغى سێیەم لە بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى بەشدارییان لە وۆرکشوپێکی تایبەت کرد.
وۆرکشوپەکە بە ناونیشانى “چۆنێتی برەودان بە خۆڕاگریی دەروونی؟” (How to Improve Your بەڕێوەچوو، تیایدا پسپۆڕی دەروونناسی (Magdalena Paszkowska) باسى لە بە میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ فشاری دەروونی (Stress) و بەهێزکردنی توانای خۆگونجاندنى فێرخوازان لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا کرد، هاوکات تیشکى خستە سەر گرنگی “خۆڕاگریی دەروونی” لە ژیانی ڕۆژانە و پرۆسەی خوێندندا، هەروەها چۆنێتی کاریگەری فشار لەسەر شێوازی بیرکردنەوە و بڕیاردان ڕوونکرایەوە.
بەشێکی گرنگی وۆرکشوپەکە تەرخانکرابوو بۆ ڕاهێنانی کردەیی و بەراوردکاری لە نێوان “بیرکردنەوەی ئاڵۆز” و “بیرکردنەوەی ڕێکخراو”، بۆ ئەومەبەستەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر و بەشداربووان لە ڕێگەی چەندین تەکنیکەوە ئاشنا جیاوازیکردن لە نێوان نوقمبوون لە ڕابردوو، دڵەڕاوکێی داهاتوو، و ژیانکردن لە “ئێستا”دا. کران، هەروەها فێرخوازان ڕاهێنانیان لەسەر نووسینەوەی ئەو بیرکردنەوانە کرد، کە بێزاریان دەکەن، ئەوەش بە سێ قۆناغ (ئەوانەی ئێستا چارەسەر دەکرێن، ئەوانەی پەیوەستن بە داهاتوو، و بیرکردنەوە بێسوودەکان)، دواتر گۆڕینیان بۆ هەنگاوی کردەیی، ئینجا بەشداربوانى وۆرکشۆپەکە راهێنانیان لەسەر “هۆشیاریی” (Mindfulness)، تێڕامان (Meditation) و دیاریکردنی ئەولەویەتەکان کرا.
لە کۆتایی وۆرکشوپەکەدا، گفتوگۆی بەکۆمەڵ ئەنجامدرا دەربارەی ئەو خووە ڕۆژانانەی، کە یارمەتیدەرن بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆڕاگر بەرامبەر ئاڵەنگارییەکان.





