لە پاڵەوانیەتی بەرز كردنەوەی قورسایی زانكۆكانی عێراق قوتابیەكی زانكۆی جیهان/هەولێر پلەی یەكەمی بەدەست هێنا
لە میانەی پاڵەوانیەتی زانكۆكانی عێراق لە بەرزكردنەوەی قورسایی كە رۆژی دووشەممە بەرواری ٨/٤/٢٠١٩ بە بەشداری زانكۆكانی عێراق ئەنجامدرا ، قوتابی (ئۆشین محسن عزیز)لە بەشی وەرزشی زانكۆی جیهان – هەولێر توانی ملوانكەی زێڕ و پلەی یەكەم بەدەست بێنێت و دوو ریكۆردی عیڕاقی و عەرەبی لە كێشی (٧٠كگم) بە بەرزكردنەوەی (٧٨كگم) بە یەكجارە (خطف) وە بەرزكردنەوەی (٨٦كگم) بە دووجارە (نەتر) بشكێنێ، بەمەش زانكۆی جیهان لەم كێشەدا یەكەمی پاڵەوانیەتەكەی بەدەستهێنا.