لە یاری دووەمى خولی تۆپی بالە؛ فێرخوازانی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان توانیان سەرکەون بەسەر فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن
لە میانەی چالاکییە وەرزشیەکانی بەشی پەرورەدەی جەستەیی و زاستە وەرزشیەکان بۆ برەودان و پێشخستنی و بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی و هزری فێرخوازانی زانکۆ ، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 25/11/2025 هۆڵی وەرزشی زانکۆی جیهان لە یاری دووەمدا یاری هەردوو تیپی فێرخوازانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان وتیپی فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندنی لە خۆگرت کە یارییەکان بە چاودێری سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر و بەسەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان. بەڕێوەدەچێ .
لە یارییەکەدا تیپی فێرخوازانی بەشی پەروەدەی جەستەیی و زاستە وەرزشیەکان توانیان سەرکەون بە (3) گێمی بێ وەڵام ،کە ئەنجامەکانی بەو شێوەیە بوو ( 25- 18 ) ( 25-15 ) (25-20) ، هەرچەندە ئاستی هونەری و کارمەیی هەردوو تیپ جیاوازییەکی تەواوی پێوەدیاربوو ، بەڵام فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن بەردەوام بوون لە پێشبرکێ و ململانێ ،ئەمەش ڕاهێنەری تیپی بەرامبەری ناچارکرد کە پلانی یاری بگۆڕێ و چەندین گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تێپەکەی بکات . بە تایبەتی لە گێمی سێیەمدا کە تا خاڵەکانی کۆتایی بەشی ڕاگەیاندن دەستباڵایی خۆیان نواندنبوو بەسەر یارییەکە بەڵام بە هۆی بەهێزی و تۆکمەیی پلانەکانی ڕاهێنەر و گۆڕانکارییەکان تای تەرازووی بەلای بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکاندا هێنا و کۆتاییان بە یارییەکە هێنا لە بەرژەوەندی خۆیان،
شایەنی باسە تیپی فێرخوازانی بەشی پەروەدەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە گەڕی داهاتوودا چاوەڕیی بڕاوەی یاری پێنجەم دەکەن کە بڕیارە یارییەکە لە نێوان بەشی (مایکرۆبایلۆجی پزیشکى و یاسا) ئەنجامبدرێت .






