مامۆستایه‌كی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر به‌شداری خولی راهێنانی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی پێشه‌نگكاری له خوێندنی باڵادا ده‌كات
سه‌نته‌ری پێشه‌نگكاری له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هەولێر خولێكی راهێنانی چڕی بۆ مامۆستایانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخست. ئه‌م خوله، کە له 24 تا 28ی ئابی 2025 به‌رده‌وام بوو، له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان به‌شدارییان تێدا كرد، لە زانکۆى جیهان-هەولێریش مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل له به‌شی ڕاگه‌یاندن بە نوێنەرایەتى زانكۆی جیهان-هه‌ولێر بەشدارى تیایدا کرد.
به‌رنامه‌ی خوله‌كه به شێوه‌یه‌كی زانستی و کرده‌یی داڕ‌ێژرابوو بۆ په‌ره‌پێدانی تواناکانی مامۆستایان له بواری په‌روه‌رده‌ی پێشهنگكاریدا. ڕۆژی یه‌كه‌م ته‌رخانكرابوو بۆ ناساندنی چه‌مكه سه‌ره‌تاییه‌كان و، ڕۆڵی مامۆستا و فێرخواز له پڕۆسه‌ی پێشهنگكاریدا ڕوونكرایه‌وه. ڕۆژی دووه‌م گرنگی درا به شێوازه‌کانی دروستبوونی بیرۆكه و فێربوون له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها باسی فێربوون له ڕێگه‌ی سیناریۆ و پڕۆژه‌کانه‌وه کرا.
له ڕۆژی سێیه‌مدا، به‌رنامه‌كه دوو به‌شی سه‌ره‌كی له‌خۆ گرتبوو: یه‌كه‌م، پڕۆژه‌یه‌كی کرده‌یی دروستكردنی تاوه‌ر بوو، كه تیایدا هه‌ر گروپێك به‌پێی داواكارییه پێدراوه‌كان ده‌بوو تاوه‌رێك دروست بكات، ئه‌مه‌ش بۆ په‌ره‌پێدانی كارامه‌یی دیزاین و جێبه‌جێكردن بوو. دووه‌م، گفتوگۆ و چالاكی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی قووڵ و كارامه‌یی كاری به‌كۆمه‌ڵ، كه له ڕێگه‌ی یاری و چالاكی گروپه‌وه پراكتیک کرا. ڕۆژی چواره‌م تیشك خرایه سه‌ر ته‌كنیكه پێشكه‌وتووه‌كانی دروستكردنی بیرۆكه و په‌ره‌پێدانی سه‌ركردایه‌تی. سه‌ره‌تا ته‌كنیكی SCAMPER بۆ دروستكردنی بیرۆكه‌ی نوێی كار ڕوونكرایه‌وه. پاشان، باس له كارامه‌یی سه‌ركردایه‌تی كرا و چه‌ندین چالاكی گروپ بۆ نمایشكردنی ته‌كنیكه‌كانی بهبازاڕكردن ئه‌نجامدرا. كۆتا ڕۆژی خوله‌كه ته‌رخانكرابوو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌كانی به‌شداربووان. هه‌ر گروپێك پڕۆژه‌یه‌كی کردەیی پێشكه‌شكرد و له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی راهێنه‌رانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی وردی بۆ كرا.
له كۆتاییدا، له مه‌راسیمێكدا كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو، بڕوانامه‌ی به‌شداریكردن به‌سه‌ر گشت به‌شداربوواندا دابه‌شكرا و، نوێنەرى زانکۆى جیهان-هەولێریش وەک یەکێک لە بەشداربووە سەرکەوتووەکان بڕوانامەى پێشکەش کرا .