
مامۆستایەکى زانکۆى جیهان بەشدارى لە کۆبونەوەکانى یەکێتى تۆپى پێى کەنداو دەکات
مامۆستایەکى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە کۆبونەوەکانى یەکێتى تۆپى پێى کەنداوى عەرەبى دەکات.
لەو کۆبونەوەیەدا، کە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٩/٢/٢٠٢١) بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر (شامل کامل محەمەد) مامۆستای بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى ڕێوشوێنەکانى ئامادەکاری میوانداریکردنى عێراق بۆ بەڕێوەچوونى خولى (٢٥) پاڵەوانیەتى تۆپى پێى کەنداوى عێراق کرا.
عێراق بڕیاریداوە، میواندارى خولى (٢٥) پاڵەوانیەتى یارى تۆپى پێى كەنداوى عەرەبى بۆ ساڵى (٢٠٢١) لە پارێزگاى بەسرە بکات، پرۆفیسۆر دکتۆر (شامل کامل محەمەد) مامۆستای بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر لەهەمان کاتدا ئەندامى نوسینگەى جێبەجێکارى یەکێتیى تۆپى پێى کەنداوى عەرەبیشە.