
وۆرکشۆپێک دەربارەی پەرەپێدانی توانای کۆمپیوتەری
بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدان بە توانای کۆمپیوتەری خوێندکارانی زانکۆی جیهان، وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی ” پەرەپێدانی توانای کۆمپیوتەری” بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤/١١/٢٠١٩ سازکرا.
بە ئامادە بوونی ژمارەیەک مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر و مامۆستای بەشەکانی تری زانکۆ، کۆمەڵێک خاڵی گرنگ بۆ پەرەپێدان بە توانای کۆمپیوتەری خوێندکاران خرایە بەر گفت و گۆ.