
وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرۆكی زانكۆی جیهان – هەولێر دەكات
رۆژی دووشەممە 24 /2 / 2019 بەڕێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نووسراوێكی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی پ.د. امجد صابر دەلۆ سەرۆكی زانكۆی جیهان – هەولێر كرد لە بەرامبەر ئەو هەوڵ و كۆششانەی كە بەڕێزیان دەیدەن بۆ پێشخستنی زانكۆی جیهان – هەولێر و سەركەوتنی لە بەڕێوەبردنی زانكۆ لە گشت بوارەكانی زانستی و كارگێڕی و ئەكادیمی و دڵنیایی جۆری و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواست لە سەر ئاستی كەسیی و زانكۆدا .