
وەزیری خوێندنی باڵا سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرۆكی دەستەی ئەمیندارێتی كەمپەكانی زانكۆی جیهان دەكات
دوا بە دوای ئەو پێشوەچوونە گەورە و خێرایەی كە كەمپەكانی زانكۆی جیهان ( هەولێر – سلێمانی – دهۆك ) لە رووی زانستی بەخۆیەوە بینیوە و لەبەرامبەر ئەو خزمەتانەی كە پێشكەشی كردوە بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و رەخساندنی هەل بۆ مامۆستایان بۆ تەواوكردنی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتۆرا) و هاوكاریكردنی قوتابیانی كەم دەرامەت بۆ تەواوكردنی خوێندنیان ، رۆژی 19 /2 / 2019 بەڕێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سوپاس و پێزانینی وەزارەتی پێشكەش بە د. نەوزاد یحیی باجگر سەرۆكی دەستەی ئەمیندارێتی كەمپەكانی جیهان كرد و وێڕای پێزانینی بۆ هەوڵ و تێكۆشانی بەڕێزیان لە بەرەو پێشبردنی بواری زانست لە هەرێمەكەمان داوای سەركەوتن و بەرە و پێشچوونی زیاتری بۆ بەڕێزیان خواست لەسەرئاستی كەسیی و زانكۆكانی جیهان .