پێشانگای وێنەی فۆتۆگرافی قوتابیانی قۆناغی یەك
لە چوارچێوەی چالاكیەكانی رۆژی رۆژنامەگەری كوردی ، بەشی راگەیاندن رۆژی دووشەممە 22 / 4 / 2019 بەڕێز د. اكرم عبدالواحد سەرۆكی بەشی راگەیاندن پیشانگایەكی وێنەی فۆتۆگرافی كردەوە بۆ قوتابیانی قۆناغی یەك كە تیایدا چەندین وێنەی فۆتۆگرافی نمایش كرا . ئەمە و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی زامكۆ ئامادەی پیشانگایەكە بوون