بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی لە ساڵی خوێندنى (2019) وەک بەشێک لە کۆلێژی تەکنیکى تەندروستی لە زانکۆی جیهان-هەولێر دامەزراوە. ئەم بەشە ڕۆڵێکی سەرەکی لە پێگەیاندنی پسپۆڕی تاقیگەی پزیشکیدا دەگێڕێت، هەروەها یارمەتیدەری پزیشکانە لە دەستنیشانکردن و بەڕێوەبردنی نەخۆشییەکاندا، هاوکات بەشدارییەکی کاریگەر لە پاراستنی تەندروستیی کۆمەڵگەدا دەکات. پرۆگرامی خوێندن بۆ ماوەی چوار ساڵە و لە کۆتاییدا دەرچوان بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لەم پسپۆڕییەدا پێ دەبەخشرێت.
دیدگه
دیدگاى بەشەکەمان ئەوەیە ببینە ناوەندێکى ئەکادیمى پێشەنگ لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دەستنیشانکردنی وردبیندا، هاوکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سیستمی چاودێریی تەندروستی دیدگامان ئەوەیە کار بکەین بۆ پێگەیاندنی دەرچووانی لێهاتوو بەشێوەیەک بتوانن ڕۆڵێکی سەرەکی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی ئاستبەرز لە تاقیگە پزیشکییەکاندا بگێڕن و، بەشدارییەکی بەرچاو لە پێشخستنی تەندروستیی گشتی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا بکەن.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیمان دابینکردنی دەرفەتی خوێندنە بۆ فێرخوازان، لەگەڵ ڕاهێنانی شیکاری شارەزایانە، بەشێوەیەک خاوەنی ئەو کارامەیی و بەها پیشەییانە بن، کە بۆ سەرکەوتن لە کەرتی چاودێریی تەندروستیدا پێویستن.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* پێگەیاندنی دەرچووی پسپۆڕ و لێهاتوو کە بتوانن کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگە هەبێت.
* پەیڕەوکردنی سیستمێکی فێرکاریی فێرخواز-تەوەر
(Student-Centered).
* گەیشتن بە بەرزترین ستانداردەکانی وانەوتنەوە و ڕاهێنانی کرداری.
دەرفەتەکانی کار
* شیکەرەوەی تاقیگەی پزیشکی لە نەخۆشخانە و کلینیکەکاندا.
* کارکردن لە بواری توێژینەوە و پەرەپێدانی پزیشکیدا.
* پسپۆڕی کوالیتی کۆنترۆڵ لە پیشەسازیی دەرمان و خۆراکدا.
* وانەوتنەوە و ڕاهێنان لە دامەزراوە پەروەردەیی و تەندروستییەکاندا.
* وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبردنی تاقیگەکان.
تاقیگەکان
* تاقیگەی کیمیای کلینیکی (Clinical Chemistry).
* تاقیگەی خوێنناسی و بانکی خوێن
(Hematology & Blood Bank).
* تاقیگەی زانستی بەرگری و سیرۆلۆجی
(Immunology & Serology).
* تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجیی پزیشکی.
* تاقیگەی نەخۆشییەکانی شانە (Histopathology).
* تاقیگەی ئەناتۆمی و فیزیۆلۆجی.
* تاقیگەی ئامێرە پزیشکییەکان (Instrumentation Lab).
ئهندامانى دهستهى فێركارى
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازانی بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی چالاکییەکی تەندروستی و پشکنینی پزیشکییان لە قوتابخانەی خەجە باوەی کچان ئەنجامدا
فیرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولیر تاقیگەیەکى زانستى لە زانکۆى (SGGW) بەسەردەکەنەوە
تیپی فێرخوازانی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە یاری پێنجەم خولی بالەدا، توانیان سەرکەون بەسەر تیپی فێرخوازانی شیکاری کیمایی پزیشکی .
نیوتریشن و دایەتێتکس وۆرکشوپێکی نێودەوڵەتی دەربارەی کوالیتی خۆراک و شیکردنەوەی مەترسییەکان بەڕێوەبرد
فێرخوازێکی بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس لە پەیمانگەی NTI باسی لە نەخۆشی شەکرە كرد
فێرخوازانی بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی لە قوتابخانەی لانەی بنەڕەتی چالاكیەكی هۆشیارییان دەربارەی نەخۆشییە گوازراوەکان بەڕێوەدەبەن
فێرخوازانی زانکۆی جیهان – هەولێر، بەگەشتێكی كەلتوری ناوچە جیاوازەكانی مۆناکۆ لە فەرەنسا بەسەردەكەنەوە
گالێری وێنە




دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647501549551
ئیمەیڵ
mbcadep@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
