گروپێک لە فێرخوازانى کۆلێژی پزیشکى ددان بەشدارى لە چالاکییەکەى TEDx Nishtiman دەکات
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتى (٥/١٠/٢٠٢٥) چالاکیی TEDx Nishtiman لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانى هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەتوانای بواری زانستی، هونەری و کەلتووری و چەندین کەسایەتى سیاسى و حکومى و کارگێڕى بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەیەدا گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی کۆلێژی پزیشکى ددان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر (ساوێن تەحسین تەها)، بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. ئەم بەشدارییە دەرفەتێکى گرنگ بوو بۆ فێرخوازان بۆ پێشخستنی زانیارییەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە وتەیەکیدا ڕوو لە گەنجانى بەشداربوو پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژە و پڕۆگرامی TEDx Nishtiman ڕاگەیاند، بەو هیوایەی گەنجانی هەرێم بتوانن بیرۆکە و داهێنانەکانیان پەرەپێبدەن و کارێکی گەورە بۆ خزمەتکردنی کوردستان ئەنجام بدەن.
لە میانی چالاکیەکانیشدا، پیشانگایەکی نێودەوڵەتی بەرفراوان کرایەوە و، تێیدا بەشداربووان بەرهەم و داهێنانەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا – پزیشکی، ئەندازیاری، هونەری، کەلتووری و ژینگەیی – نمایش کرد، فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشەکانى پیشانگەکەیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە ئاشناى بوارى پەروەردە، زانست و کەلتوور و هونەر و بیرۆکە نوێیەکان گەنجان و خاوەن پیشە بەشداربووەکان بوون.