ئاماده‌كاری بۆ كۆرسی زمانی ئینگلیزی له‌لایەن مامۆستایانی ووڵاته یەکگرتووه‌كانى ئەمریکا دەستیپێکرد
پاش سه‌ردانی شاندی چه‌ند مامۆساتاییهكی ووڵاته یه‌گرتووه‌كان بۆ زانكۆ جیهان-هەولێر به مه‌به‌ستی ئهنجادام دانی كۆرسی زمانی ئینگلیزی بۆ فێرخوازانی زانكۆكه‌مان، رۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتى 10/11/2021 تاقیكردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوو بۆ یه‌كه‌می گروپی فێرخوازانی ئه‌نجام درا.
لەو تاقیکردنەوەیەدا، کە به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای یاریده‌ده‌ر پۆڵا تحسین محمد سه‌رۆكی به‌شی زمانی ئینگلیزی، له هۆڵی كۆنفرانسه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئاستی زمانه‌وانی فێرخوازان بەڕێوەچوو، هه‌شت مامۆستا و 120 فێرخواز له گشت به‌شه‌كان زانكۆ به‌شداربوون.
شاندى مامۆساتاییهكی ووڵاته یه‌گرتووه‌كان لە میانەى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکاندا دووپاتیان كرده‌وه، كه پلانییان هه‌یه مامۆستای زیاتر ئاماده بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی زیاتر له فێرخوازان و به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئاماده‌كردنی خولی زیاتر.
ڕونیشیان کردەوە، کە چالاكی جۆراوجۆریان بۆ فێرخوازان ئامادەکردوە، لە پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستەکانیان بەتایبەت له ڕووی زمان و كه‌لتوور ئینگلیزی، هەروەک جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌وه كردەوە خوولهكانییان به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆتاییدا، فێرخوازان زۆر ده‌ستخۆشیان له‌م مامۆستایانه و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كرد بۆ ره‌خساندنی هه‌لی ئاوا بۆ فێرخوازان و هیوا چالاكی زیاتر ده‌كه‌ن.