ئهنجامدانی ۆرکشۆپێک دەربارەی پەرەپێدانی توانای کۆمپیوتەری
بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدان بە توانای کۆمپیوتەری قوتابیانی زانکۆی جیهان-ههولێر ۆرکشۆپێک بە ناونیشانی “پەرەپێدانی توانای کۆمپیوتەری”بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤/١١/٢٠١٩ سازکرا.
بە ئامادە بوونی ژمارەیەک مامۆستای بەشی زانستی کۆمپیوتەر و مامۆستای بەشەکانی تری زانکۆ، کۆمەڵێک خاڵی گرنگ بۆ پەرەپێدان بە توانای کۆمپیوتەری خوێندکاران خرایە بەر گفت و گۆ.