
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
- Categories هه‌واڵ و چالاكیهكان
- Date نیسان 4, 2020
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 4/4/2020، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر به سه‌رۆكایه‌تی پ. د. امجد صابر دلو سه‌رۆكی زانكۆ به فیدیو كونفرانس به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی (Hangouts Meet) له چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن كه‌وا زانكۆ په‌یڕه‌ویان ده‌كات كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاند به ئاماده‌بوونی گشت ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن. تیایدا چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و به‌كارخستنی سیسته‌می خوێندنی ئه‌لیكترۆنی (E-Learning) تاوتوێكران.
له كۆبوونه‌وه‌كه، بڕیار له‌سه‌ر كاركردن و به‌رده‌وامبوونی خشته‌ی هه‌فتانه‌ی وانه‌كان دران بۆ هه‌موو به‌شه زانستیه‌كان له كاتژمێر 9 ی به‌یانی بۆ 3ی ئێواره بۆ هه‌ردوو خوێندنی به‌یانیان و ئێواران.
شێوازی وانه‌كانیش به هه‌ر سێ شێوازی نوسراو و بیسراو و ڤیدیۆیی ده‌بن و له‌كۆتایی هه‌ر هه‌فته‌یه‌كیش چاوپێكه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له نێوان مامۆستا‌و قوتابی به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی(Hangouts Meet) بۆ تاوتوێكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی قوتابی ئه‌نجام ده‌درێن.
له هه‌مان كاتدا ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، ئالیه‌تی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی دووه‌می تاوتوێكرد كه، هه‌ر به‌شه زانستیهك به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن.
له‌هه‌مانكاتدا زانكۆ وه‌ك پابه‌ندیه‌ك به به‌دواداچوونی قوتابی و گه‌ره‌نتی به‌به‌رده‌وامی كردنی مه‌نهه‌جه زانستهیهكان، بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵا درا له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ به سه‌رۆكایه‌تی پ.د. امجد صابر دلو بۆ چاودێری كردن و به‌كارخستنی سیسته‌مه‌كه و لێژنه‌یه‌كیش له‌سه‌رئاستی به‌شه زانستیه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك به‌ش بۆ چاودێری كردنی مامۆستا و قوتابیه‌كان.
شایانی باسه، زانكۆی جیهان- هه‌ولێر هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی 2019-2020 ده‌ستی كردوه به به‌كارهێنانی سیسته‌می په‌یوه‌ندی ئه‌لكترونی (Learning managment system) و (Moodle) له هه‌رسێ جومگه‌ی وانه وتنه‌وه و فێركردن و به‌ڕێوه‌بردن له زانكۆ به گوێره‌ی سیسته‌می بۆلۆنیا.
له ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌ركه‌وت كه‌وا، زانكۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی هه‌نگاونانی خێرا‌و كارای هه‌یه بۆ به ئه‌لیكتڕۆنی كردنی پڕۆسه‌كه له‌گه‌ڵ قوتابیانی خۆشه‌ویست و زامن كردنی مافه‌كانیان بۆ ئه‌مساڵ به گوێره‌ی پابه‌ندبوون به ڕێنمایه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به مانه‌وه له ماڵ ئه‌مه‌ش دوای بڕیاردانی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق.