ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر تاو توێی باری كوالێتی ئهشۆرهنس ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بریارو راسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می زانكۆكانی گڕوپی جیهان كه ڕۆژی ٤-٢-٢٠١٧ به‌سترا ، رۆژی پێنجشه‌مه ٩-٢-٢٠١٧ كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان ، به‌سه‌رۆكایه‌تی د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆ و د.نه‌جده‌ت زه‌كی و د. سه‌باح سوبحی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانستی و به‌رپرسانی كوالیتی ئهشورهنس و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فره‌وان سازكرا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه كه باس له بریار راسپه‌رده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی زانكۆكانی گڕوپی جیهانكرا ، له‌بواری چالاكی زانستی و سمینار‌و توێژینه‌وه و كوالێتی ئهشورهنس و په‌یوه‌ندی نێوانیان و چۆنیه‌تی تۆمار‌و بهدیكۆمێنتكردنیان .
دواتر كار‌و هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌شه زانستتیهكان تاوتوێكران و چۆنیه‌تی به‌دیكۆمێنتكردنی له به‌شه‌كان و كوالیتی ئهشورهنس دا باسی لێّوهكراو بهسیستهماتیكردنی چالاكییه‌كان بابه‌تی گه‌رمی كۆبهنهوهكه بوون .