
بــهشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس کۆمەڵگەیەکى گیا دەرمانى بەسەردەکەنەوە
بەمەبەستى ئاشناکردنى زیاترى فێرخوازان بەجۆر و شێوازى بەکارهێنانى گیادەرمانیەکان و، لەبەر ڕۆشنایی و پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا بــهشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم ڕێکخست.
لەو سەردانە زانستیەدا، کە لە ڕێکەوتى (٢٢/١٢/٢٠٢١) ئەنجامدرا، کۆمەڵگە و نۆرینگەى گیا دەرمانى (د.بەدر سورچى)یان لەشارى هەولێر بەسەرکردەوە، دواى پێشوازیکردنیان لەلایەن (د.بەدر سورچى) ڕونکردنەوە و بەرچاوڕوونى تەواوى سەبارەت بەقۆناغەکانى ئامادەکردنى بەشێوەیەکى زانستى و کردارى بۆ فێرخوازانى بــهشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس لە زانکۆى جیهان شیکردەوە و ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەک نابێ بۆ کارکردن لە بوارى گیا دەرمانى پزیشکى ڕەزامەندییە یاساییەکان فەرامۆش بکرێن، پاشان باسى لە ئەزمونى خۆیکرد، لەهەمان کاتدا ئاشنایى کۆمەڵگە و نۆرینگە پزیشکى و پێکهاتەى نۆرینگەکەى بۆکردن، بەرچاویشى ڕونکردنەوە سەبارەت بە چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەى بۆ چارەسەرکردن ڕوو لە نۆرینگەکەیان، هیواشى خواست فێرخوازان دواى دەرچوونیان ببنە کادیرى بەتوانا بۆ خزمەتکردنى کۆمەڵگەکەیان بەتایبەت لە بوارى گیا دەرمانى پزیشکى.
لە کۆتایى سەردانەکەشدا، فێرخوازان سوپاسى خاوەن نۆرینگەکە و سەرۆکایەتى بەشى بــهشی نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس)یان کرد لە بەرامبەر ڕێکخستنى ئەو سەردانە زانستیە، کە بەهۆیەوە لە بوارى مەیدانیدا زیاتر ئاشنایى ناوەڕۆکى ئەو بابەتانە بوون، کە لە هۆڵەکانى خوێندن دەیخوێنن.