به‌شداریكردنی به‌شی یاسا له بەرنامەی (یاسا و كۆمه‌ڵگه) ی سه‌ته‌لایتی كوردستان
رۆژی دووشەمە رێکەوتی (١٧/٢/٢٠٢٠)، د.همزە کاکە یاسین و گروپێك لە قوتابیانی بەشی یاسای زانكۆی جیهان-هه‌ولێر، به‌شداری بەرنامەی (یاسا و كۆمه‌ڵگه) ی سه‌ته‌لایتی كوردستان یان كرد بەمەبەستی تاوتویکردنی گرفتەکانی هاتووچۆ و ڕێنماییەکان و یاسای هاتووچو نوێ ژمارە (٨) بۆ ساڵی ٢٠١٩ کارپێکراو لە هەرێمی کوردستان.
ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن كوردستان تی ڤی پێشكه‌ش ده‌رێ و هه‌رجاره‌و تاوتوێی كێشه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كرێت.
به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ش تایبه‌ت بوو بە رووداوەکانی هاتوچۆ له كوردستان بەشداریکردنی بەڕێز عمید عبد القادر و بەڕێزحاکم بەژدار به‌ڕێوه‌چوو.