
به‌شداری فراوانی قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له رۆژی ئاڵادا
له‌ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا كه ساڵانه له 17 دێسه‌مبه‌ردا رێوڕه‌سمی شایسته‌ی بۆ رَكدهخرێت، قوتابیانی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كان ، به‌چالاكی جۆراوجۆر ئه‌م بۆنه نیشتیمانییه‌یان به‌رزراگرت.
له رێوڕه‌سمێكدا كه له حه‌ره‌می زانكۆی جیهان-هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، حزوری قوتابیانی به‌شی نێوبراو چ وه‌ك رێكخستن چ وه‌ك به‌شداری،به‌رچاو و دیاربوو، هه‌ندێكیان به‌دابه‌شكردنی ئاڵای كوردستان به‌سه‌ر ئاماده‌بووان, و هه‌ندێكی تریان به به‌شداریكردن له دیلان و هه‌ڵپه‌ڕكی، و به‌شێكیشیان خوێندنه‌وه‌ی شیعر به‌شدارییان كرد. قوتابی (عمر محمد پیت‌و) یه‌ك له‌و قوتابییانه‌ی به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی دیپلۆماسییه‌كان بوو كه به‌خوێندنه‌وه‌ی هۆزانێكی حه‌ماسییانه ده‌رباره‌ی ئاڵای كوردستان به‌شداریكرد.