
به‌شی ڕاگه‌یاندن به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر رێكه‌وتی 6/4/2020 به سه‌رۆكایه‌تی م.ی سالار دولاوهر سه‌رۆكی به‌ش به ئاماده‌بوونی ستافی به‌ش له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی (Hangouts Meet) له چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپاراستن كه‌وا زانكۆ په‌یڕه‌ویان ده‌كات كۆبوویه‌وه.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی جێبه‌جێ كردنی بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ بوو كه ڕێكه‌وتی 4/4/2020 ئه‌نجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی ئاماده‌یی به‌شه‌كه كران بۆ ده‌ست كردن به پڕۆسه‌ی خوێندن به ئۆنلاین. له ئه‌نجامدا گشت ئه‌ندامان ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ ده‌ست كردن به پڕۆسه‌كه بۆ زامن كردنی مافه‌كانی قوتابیانی خۆشه‌ویست و زامن كردنی ئه‌مساڵی خوێندنی 2019-2020.