
بڕیارده‌ری به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دبلۆماسسیهكان بۆ كه‌ناڵی (الحره-عراق): كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لێكه‌وته‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی و ئابووری و سیاسی ترسناكی ده‌بێ له‌سه‌ر عێراق
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه رۆژی 15/1/2020، كه‌ناڵی ئاسمانی (الحره-عراق) له‌گه‌ڵ بڕیارده‌ری به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دجیپلۆماسییهكان سازیدابوو، دكتۆر (هاوژین عومه‌ر) تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و لێكه‌وته سلبییانه‌ی كه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بواره سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی و ئابووریه‌كان جێیدههێلێ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، دكتۆر (هاوژین) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شدا كه مه‌سه‌له‌ی سه‌روه‌ری وڵاتان بابه‌تێكی گشتگیر روونه، ناكری چارچه چارچه به‌ش به‌ش بكرێ، چونكه ته‌فسیراتی جۆراوجۆر هه‌ڵناگرێ، هه‌ربۆیه ناتواندرێ بێده‌نگی له‌هه‌ندێك سه‌رپێچی بۆ سه‌ر سیاده‌ی عێراق بكرێ كه ده‌وڵه‌تێكی دیاریكراو پێی هه‌ڵده‌ستێ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی دیكه بكرێ، به‌وپێیه‌ی هه‌موویان ده‌چنه خانه ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق.