بۆ جاری دووەم کەناڵی ئەلشەرقییە یەکێک لە فێرخوازەکانى بەشی ڕاگەیاندن وەک کادیری میدیایی خۆی هەڵدەبژێرێ
بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک بەشێکى پێشەنگ میدیاى لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق، فێرخوازەکانى بەر لە تەواوکردنى قۆناغەکانى خوێندن لەلایەن کەناڵە ئاسمانیەکانەوە وەک کادیرى میدیاى هەڵدەبژێردرێن و کاریان پێدەدرێ.
لەو چوارچێوەیەدا، (رفقە حسن حيدر) فێرخوازى قۆناغی سێیەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن کەناڵی ئاسمانى ئەلشەرقیە وەک ستافى کەناڵەکە دەستنیشان کرا.
هەڵبژاردن و دەستنیشانکردنى (رفقە حسن حيدر) لەلایەن کەناڵی ئەلشەرقیە دوای تێپەڕاندنی چەندین تاقیکردنەوەی میدیایی لە بواری پێشکەشکردنی تەلەفزیۆنى هات، دواتریش وەک کەناڵەکە لە چوارچێوەی چەند بەرنامەیەکدا کارەکانى بەردەوامى پێ دا، بەتایبەت بەرنامەکانى (صباح الشرقية /و ظهيرة الجمعة / كهرمانة).
(رفقە حسن حيدر) له یهكهم ساڵی وهرگرتنی له بهشی ڕاگەیاندن له زانكۆی چیهان – ههولێر له چهندین بهرنامهی میدیایی تهلهڤزیۆنی و رادیۆ جیهان دەستى بە كار کرد و پەرەى بە لێهاتووى خۆیدا و، بەشى ڕاگەیاندن و ستافى مامۆستایان پاڵپشتى تەواویان بۆ دوپاتکردەوە، بۆ ئەوەش توانى بهشداری له زۆر چالاكی زانستى و جۆراوجۆر زانکۆى جیهان-هەولێر بکات ئەمەش وای لێکرد لێهاتوویی و توانای میدیایی زیاتر بێ، تا گەیشتە ئەو ئاستەى لە یەکێک لە گەورەترین دامەزراوە میدیاییەکانی عێراقدا کار بکات.
پێشتریش فێرخوازێکى دیکەى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەناوى سرى ئەلخفاجى وەک یەکێک لە کارمەندەکانى ستافى کەناڵى ئەلشەرقیە دیاریکرا، جگە لەوەش بەشێکى دیکەى فێرخوازان بەهۆى پاڵپشتیەکانى سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن توانیویانە لە دامەزراوە میدیایەکانى دیکە دەرفەتى کار بەدەست بهێنن.