بۆ چاودێری ددان و پاڵپشتی تەندروستی؛ فێرخوازانى کۆلێژی پزیشکی ددان سەردانی خانەی منداڵە بێ سەرپەرشتى کرد
لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (١٣/١١/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی خانەی منداڵە بێ سەرپەرشتەکانی لە شارى هەولێر کرد بۆ پێشکەشکردنی چاودێرێکردنى گشتی ددان و خزمەتگوزاری تەندروستی.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ساوێن تەحسین تەها)، مامۆستای یاریدەدەر (باهۆز هیمداد مجید) و مامۆستای یاریدەدەر (مریەم فاخر ئیبراهیم) بەڕێوەچوو، گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەم کۆلێژى پزیشکی ددان پشکنینی ددانیان بەخۆڕایی بۆ منداڵانى ئەنجامدا و دەستنیشانى حاڵەتەکانی تەندروستی دەم و ددان ئەنجامدا، هەروەک چارەسەری پێویستیان پێشکەش بە منداڵەکان کرد، جگە لەوەش تیمەکە پشکنینی شەکری خوێنیان ئەنجامدا.
هەروەک لە پەراوێزى چالاکیە خۆبەخشیە پزیشکیەکە و، بۆ زیاتر گەشاوەکردنی ڕۆژەکە، هەر منداڵێک دیارییەکی تایبەتی پێدرا، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى منداڵانى خانەکە و، بەڕێوەبەرى خانەکەش سوپاسى فێرخوازان و مامۆستایانى سەرپەرشتیارى کرد.