بەئامادەبوونى سەرۆکى زانکۆ؛ بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس بە فێستیڤاڵێکی خواردنی تەندروست ڕۆژی جیهانیی خۆراک دەکاتەوە
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتى (١٦/١٠/٢٠٢٥) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، فیستیڤاڵى خواردنى تەندروستى کردەوە.
لەو فیستیڤاڵەدا، کە لەلایەن سەرۆکایەتى بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە بۆنەى ڕۆژی جیهانیی خۆراکەوە ڕێکیخستبوو، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەیاد حازم یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پرۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار عبدالکەریم یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری فێرخوازان و کارگێڕی و، ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فێرخوازان لە بەش و قۆناغە جیاوازەکان ئامادەیبوون، فیستیڤاڵەکە لەلایەن فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس لە قۆناغە جیاوازەکان بەرهەمەکانیان بە سەرپەرشتیی مامۆستا تانیا سەلام سەرۆکی بەش ئامادە کرد بوو.
لە میانەى فیستیڤاڵەکەدا، فێرخوازان کۆمەڵێک خواردنی جۆراوجۆریان ئامادە کردبوو، لە ئامادەکردنى خواردنەکاندا فێرخوازان ڕەچاوى لایەنى هاوسەنگی خۆراکی و تەندروستى ئامادە کردبوو، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و ئامادەبووان لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشە جیاوازەکانى فیستیڤاڵەکەدا گوێیان لە شیکردنەوەکانى فێرخوازان لە بارەى پێکهاتە و سوودە تەندروستەکانى خۆراکەکان لە فێرخوازان گرت و، کۆمەڵێک پرسیاری وردیان سەبارەت بە قەبارەکردنی گەرمیی ژەمەکان، پلەکانی ئامادەکردن و بەکارهێنانە پراکتیکییەکان لە ڕێجیمە خۆراکییە ڕۆژانەییەکاندا ئاراستەى فێرخوازان کرد و، ئەوانیش لەسەر بنەمایەکى زانستى وەڵامى پرسیار و سەرەنجى ئامادەبوانیان دایەوە.
لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ و میوانان و سەرۆکى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس دەستخۆشیان لە فێرخوازان کرد و، ستایشى هەوڵ و کارە نایەبەکانى فێرخوازانیان کرد، هەروەک هانی فێرخوازانیان دا بەردەوام بن لە پەرەپێدان بە توانا و لێهاتوییەکانیان، ئەوەش بەسوود وەرگرتن لە خوێندنى زانکۆیی تا لە داهاتوودا ببنە پسپۆڕى شارەزا و لێهاتویی بوارە.






