
بەشى ئەندازیارى شارستانى گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم ڕێکخست
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى جێبەجێکردنى پڕۆژەى تاوەرى مروارى، بەشى ئەندازیارى شارستانى زانکۆى جیهان- هەولێر، لە رێکەوتى (٨/١٢/٢٠٢٠) گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم ڕێکخست.
فێرخوازان دواى پێشوازیکردنیان لەلایەن ئەندازیارانى پڕۆژەکە (ئەندازیار چاپوک و ئەندازیار ڕەیان) بەدورودرێژەى باسیان لە قۆناغەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و، ئەو تەکنەلۆژیا و ئامێرانە کرد، کە لە جێبەجێکردنى پڕۆژەکەدا بەکاریان هێناوە.
پاشان بەشێوەیەکى مەیدانى سەردانى شوێنى جێبەجێکردنى پڕۆژەکەیان (تاوەرى مروارى) لە کۆمپانیاى ئیمپایەر لە شارى هەولێر کرد، کە لە بوارى ئەندازیاریدا بەیەکێک لە پڕۆژە گرنگەکان دادەنرێ.
ئەو گەشتە زانستیە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان، گەشتەکە بەچاودێرى (د.ماهر بەهنام سەمعانى) بەڕێوەچوو، لە میانەى گەشتەکەشدا مامۆستاى سەرپەرشتیار باسى لە سیستم و بناغەى تاوەرەکە و، ئەو قۆناغە سەرەکیانەى بۆ فێرخوازان کرد کە لە جێبەجێکردنى پڕۆژەیەکى وا گرنگ پێویست دەکات پشتیان پێ ببەسترێت.