بەشى بایۆمیدیکاڵ وۆرک شۆپێک لەسەر پێشکەوتنەکانی ئامێرە پزیشکییەکان بۆ جوانکردنی پێست بەڕێوەدەبات
سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٢/٢٠٢٥) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆ، وۆرک شۆپێکی بەناونیشانی (گەشەپێدانەکان لە ئامێرە پزیشکییەکان بۆ جوانکردنی پێست) سازکرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە بەئامادەبوونى سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، (دکتۆر نوور مەجید الخەیلانی) پزیشکی دەرمانساز و خاوەنی سەنتەری جوانکاری ڤیڤا لاسکین، بەشێوەیەکى زانستی باسى لەسەر نوێترین ئامێرە پزیشکییەکان کرد، بەتایبەت ئەو ئامێرانەى کە لە کلینیکەکانی جوانکاری بۆ چارەسەری کێشەکانی پێست و دەم و چاو و جەستە بەکاردەهێنرێن، هەروەها زانیاری وردی سەبارەت بە تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان خستەڕوو، وەک Morpheus8، EXION، HydraFacial، و GMV، دواتریش تیشکی خستە سەر کاریگەرییەکانیان لە چارەسەرکردنی حاڵەتە جیاوازەکانی پێست و جوانکاری، هەروەک جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ڕێکارەکانی جوانکاری تەنها ئامانجیان باشترکردنی ڕوخساری جوانکاری نییە، بەڵکو بە گیراوەی چارەسەریش دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست هەندێک حاڵەتی پزیشکی یان شێواوییەوە دەناڵێنن.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، دکتۆر نور مەجید خەیلانى دەستپێشخەرییەکی هاوبەشی لەگەڵ بەشی بایۆمیدیکاڵ ڕاگەیاند، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خولێکی ڕاهێنانی تایبەتمەند لەسەر ئامێرە مۆدێرنەکانی جوانکاری پێست بۆ فێرخوازانى زانکۆی جیهان- هەولێر، لە بەرتنبەر پڕۆفیسۆر دکتۆر میرزا هەمزە حەممەدی بە نوێنەرایەتى سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ بڕوانامەی سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە دکتۆر نوور مەجید الخەیلانی کرد و ستایشی شارەزایی و هاوکارییەکانی لەگەڵ بەشەکە لەم بوارەدا کرد.