
بەشى نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس تاقیگەیەکى تایبەت دەکاتەوە
لە پێناو کردنەوەى تاقیگەیەکى تایبەت بە بەشى نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس و، وەک هەنگاوێکى سەرەتا چەند پشکنینێکى زانستى ئەنجامدرا.
لە ڕێکەوتى (٥/١/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى (د.ڕەغد جومرد) چەند پشکنینێکى زانستى تایبەت بۆ جەستەى ژمارەیەک لە مامۆستایان ئەنجامدرا، پشکنینەکان تایبەت بوون بە کێش و بەرزى باڵا و، دیاریکردنى ڕێژەى چەورى و پێکهاتەى ماسولکەکان..هتد.
ئەم پشکنیانە لە چوارچێوەى ئەو هەنگاوە سەرەتاییانە دێ، کە بەشى نیـوتریشـن و دایـەتێتـکس بۆ کردنەوەى تاقیگەیەکى تایبەت ئەنجامى دەدات.