بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێز و سوپاس پێشکەش بە بەشداربوانى ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕان دەکات
بەچاودێرى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە چالاکیەک ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕان پیرۆز کرد و، دواتریش لە مەراسیمێکدا، کە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠٢٥) لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عەبدولسەتار عەبدولکەریم بەڕێوەچوو، ڕێز و سوپاسى پێشکەش بە بەشداربوانى ڕۆژی جیهانیی وەرگێڕان کرد.
پێشتر سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عەبدولسەتار عەبدولکەریم، یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان و ستافى مامۆستایان و فێرخوازان و کەسوکارى فێرخوازان بەڕێوەچوو، بەچالاکیەک یادى ڕۆژى جیهانى وەرگێڕانى کردەوە، لەسەرەتاى ئەو مەراسیمەدا مامۆستا رعد صابر رؤوف سەرۆکى بەشى وەرگێڕان لە وتەیەکیدا دواى بەخێرهێنانى میوانان پیرۆزبایی لە فێرخوازان کرد و جەختى گرنگى ئەو جۆرە یادە کردەوە بۆ پەرەپێدانی تواناى فێرخوازان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار. پاشان یاریدەدەرى سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و فێرخوازان لە وتەیەکدا ستایشی هەوڵەکانی بەشی وەرگێڕانی کرد لە پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازان و بەهێزکردنی شارەزاییە پیشەیی و زانستییەکانیان کردەوە.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، دکتۆر ئیسماعیل محەمەد پسپۆڕى بوارى وەرگێڕان وەک میوانێکی تایبەت و شارەزایەکی بواری وەرگێڕان، باسى لە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی لە بواری وەرگێڕاندا کرد و، تیشکی خستە سەر وەرگێڕانی ئەدەبی و تایبەتمەندییەکانی، ئاستەنگە سەرەکییەکان لە وەرگێڕانى دەقە ئەدەبییەکان، گرنگی پارێزگاریی دەنگ و شێوازی نووسەری سەرەتایی و، پێویستی شارەزایی لە کەلتووری زمانى سەرچاوە و ئامانجەکان. پاشان ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغەکانی دووەم، سێیەم و چوارەمی بەشی وەرگێڕان، بە سەرپەرشتیی مامۆستایانی بەش، چەندین بابەتیان پێشکەشکرد لەو چوارچێوەیەدا فێرخوازان (ئەحمەد ڕەشید، زەکەریا یەحیا، عومەر وەڵا، مستەفا بەها، زیاد سینان) باسیان لە جۆرەکانی وەرگێڕان لەوانە وەرگێڕانی هاوکات (Simultaneous Translation) و وەرگێڕانی یەک لەدوای یەک (Consecutive Translation)، کرد، هەروەها فێرخوازان (جوان عەدنان، دەریا عودەیر، فاتیمە شێخلی، ئەشواق فەق عەلی) باسیان لە شیکردنەوەی ئاستەنگەکان و میکانیزمە جۆراوجۆرەکانی پرۆسەی وەرگێڕان و چۆنیەتیی چارەسەرکردنیان، دواتریش فێرخوازان (عەبدولموحەیمین هیلال، عائیشە هیلال، دیانا سەمهەر، ڕۆوان ڕەشید، تاریق زیاد، ڕوئا ئەسعەد، و محەمەد عامر) ڕۆڵی وەرگێڕان لە پێکەوەبەستنی کەلتوورە جیاوازەکان و گواستنەوەی بیرۆکە و بەهاکان لە نێوان کۆمەڵگەکان شیکردەوە، هاوکات فێرخوازان (ئەلحەسەن هانی و کچانی نووری و مەروان ئەنوەر) باسیان لە کاریگەریی زیرەکیی دەستکرد (Artificial Intelligence) و ئامرازە دیجیتاڵەکان لە بواری وەرگێڕان کرد، جگە (ڕەند محەمەد) شیکردنەوەیى بۆ دەرفەتەکان و داواکاریی بازاڕی کاری وەرگێڕان لە هەرێمی کوردستان کرد.
چالاکیەکە بە گفتوگۆى نێوان ئامادەبووان و فێرخوازان کۆتایی هات، بەو بۆنەیەوەش ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠٢٥) بڕوانامەى بەشداریکردن و ڕێزلێنان پێشکەش بە فێرخوازان و مامۆستایانى بەشداربوو کرا، بەتایبەت ئەو فێرخوازانەى بە خستنەڕووى باسەکانیان چالاکیەکەیان دەوڵەمەند تر کرد.







