بەشى ژمێریارى چەند چالاکیەکى مەیدانى بۆ فێرخوازەکانى بەڕێوەبرد
وەک بەشێک لە چالاکیە زانستیەکانیان، سەرۆکایەتى بەشى ژمێریارى لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەند سەردانێکى مەیدانى بۆ دامەزراوە جیاکان بۆ فێرخوازانى ڕێکخست.
لەو چوارچێوەیەدا و، بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆر دکتۆر هاشم محمد صافى، فێرخوازان سەردانى بانکى زانکۆیان لەشارى هەولێر کرد و لە نزیکەوە ئاشنایى کاروبارى ژمێریارى لە بانک بوون.
بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرى بانکى زانکۆ هاوەڵى فێرخوازانى کرد و لە نزیکەوە باسى بەشەکان و پێکهاتە و سروشتى کارکردن لە بانکى بۆ فێرخوازان کرد، لەگەڵ ئەو خزمەتگوزاریانەى پێشکەش بەسەردانیکەران دەکرێ.
هەر لە بانکى زانکۆدا، سەرۆکى ژمێریاری لە بانک بەوردى باسى لە کارى ژمێریارى کرد، لەهەمانکاتدا ئاشناکردنى بەتۆمارەکانى ژمێریارى و چۆنیەتى خەرجکردنى پارە و وەرگرتنى پارە و وەرگرتن و بڕى و سوو و چەند بابەتێکى پەیوەست بەکاروبارى بانک.
لەلایەکى دیکەوە، گروپێکى دیکە لە فێرخوازانى بەشى ژمێریارى بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆر دکتۆر هاشم محمد سافى لە شارى هەولێر سەردانى دەزگای پیشەسازی سەید گەیلانیان کرد.
لەو سەردانەشیاندا، فێرخوازان بەیاوەری بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و ژمێریاری گشتی بەشەکانی دەزگاکەیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لە ئاشناى شێوازی بەرهەمهێنان ئەو ماددە خاوانە بوون کە لە کارگەکە بەرهەمدێ، هاوکات فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی تێچووی بەرهەمهێنان و بەڵگەنامەی ژمێریاری بەکارهاتوو لە بوارى پیشەسازی بوون، لەگەڵ چۆنیەتى ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ژمێریاری لەکۆمپانیا پیشەسازییەکان.