بەشى کارگێڕى کار کۆمەک و هاوکارییەکانى گەیاندە قوتابخانەکان
لە بەردەوامى نۆژەنکردنەوەى قوتابخانە جیاکان لەسەرجەم ئاستەکان و، لە چوارچێوەى کارە کۆمەک بەخشەکانى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر و بۆ نۆژەنکردنەوەى ژێرخانى قوتابخانەکان لە پێناو پەروەردەکردنى فێرخوازێکى کار لە ژینگەى ئارام بۆ داهاتوو، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢١/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری محەمەد سابر جامی و مامۆستاى یاریدەدەری بوشرا عەلی زەینەل، بۆ جارى دووەم ئامادەیی (شەهید خەجە باوە)ى کچانیان لە گەڕەکى زانکۆى شارى هەولێر بەسەرکردەوە.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، کە بەیاوەری کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناخە جیاکانى خوێندن لە بەشى کارگێڕى کار بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا لەگەڵ شیریهان فەرهاد سەعید بەڕێوەبەرى ئامادەیی (شەهید خەجە باوە)ى کچان گفتوگۆیان لەبارەى پەلەکردن لە گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەى ژێرخانى قوتابخانەکە کرد.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، شاندەکەى بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر وەک قۆناخى یەکەم هاوکارییەکان کۆمەڵێک کەلوپەل و پێداویستی ڕۆژانەیان پێشکەش بە ئامادەیی (شەهید خەجە باوە)ى کچان کرد، هاوکات بڕێک هاوکارى ماددیشیان ڕادەستى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکە کرد تا پەلە بکات لە نۆژەکردنەوەى ژێرخانى قوتابخانەکە، بەئامانجى ئەوەى فێرخوازان بتوانن لە ژینگەیەکى ئارام و تەندروست درێژە بەخوێندنەکەیان بدەن.