
بەشى کارگێڕى کار گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم ڕێکخست
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاشنابوون بە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانیان، سەرۆکایەتى بەشى کارگێڕى کار گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم بۆ کۆمپانیاى نەورەس بۆ بەرهەمهێنانى خۆراک و کەلوپەلى پاککەرەوە ڕێکخست.
لەو سەردانە زانستیەدا، کە لە ڕێکەوتى (١٥/١٢/٢٠٢٠) بەڕێوەچوو، فێرخوازان دواى پێشوازیکردنیان لەلایەن بەڕێوەبەرانى کۆمپانیاکە، ئاشناى چۆنیەتى دابەشکردنى بەرهەمەکانیان بەسەر بریکارەکانیان کران، لەهەمان کاتدا ئاشنایی چۆنیەتى کۆگاکردنى خۆراک بەپێى جۆرەکانیان کران، لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیدا بۆ ئەو کۆمپانیا فێرخوازان زانیارى پێویستیان بەدەستهێنا لەسەر چۆنیەتى بەبازارکردن و ساخکردنەوەى بەرهەمەکانیان بەشێوەى تاک و کۆ.
ئەم سەردانە زانستیە مەیدانیە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان، چونکە بەشێوەیەکى کردەیی توانیان ئاشنایی ناوەڕۆکى ئەو بابەتە زانستیانە ببن، کە بەشێوەیەکى تیۆرى لەناو پۆلەکان دەیخوێنن.