بەشی بایۆلۆجی پزیشکی ڕۆژی جیهانی شەکرەی زیندو دەکاتەوە
لە زنجیرەی کار و چالاکییەکانی بەشی بایۆلوجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە ڕۆژی جیهانی شەکرە فێرخوازانی بەشەکە بە ئەنجامدانی کەمپینێکی هۆشیارکردنەوە ئەو ڕۆژە جیهانیەیان زیندوکردەوە.
چالاکییەکە بریتیبوو لە پێوانەکردنی ڕێژەی شەکرەی خوێنی فێرخوازان، ئامانجی سەرەکی چالاکیەکەش بریتی بوو لە هۆشیارکردنەوەی تاک، بە تایبەت فێرخوازان، هەروەک لە چالاکیەکەدا فێرخوازان ئاشناى کاریگەرییەکانی نەخۆشی شەکرە لەسەر خێزان و چۆنیەتى چاودێریکردنی توشبوان کرا, لەهەمانکاتدا فێرخوازان تیشکیان خستنە سەر ئاکامەکانی ئەم نەخۆشییە، بۆ ئەوەش بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی فێرخوازانى زانکۆیان بەگرنگ زانى بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردنێکى تەندروستانە لەپێناو کۆنتڕۆڵکردن و چاودێری نەخۆشیەکە لە ڕێگەی وەرگرتنی زانیاری دروست.
سەنتەری میدیای پزیشکی وەکو هاوبەشی کار و چالاکیەکانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى، لە ڕێگەی یارمەتیدانى فێرخوازان و، دەوڵەمەندکردنی ڕۆژەکە ئامادەی چالاکییەکە بوون، لەهەمانکاتدا بەپێشکەشکردنی ئۆفەرەکانی سەنتەرەکە بە بەشداربووان بەشێکى دیکەى ئامادەییان بوو لە چالاکیەکەدا.