بەشی بایۆمیدیکال گەشتێکی زانستی بۆ کۆلێژی پزیشکی بەڕێوەبرد
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١/٣/٢٠٢٢) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر شارۆخ حسین سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستییان بۆ کۆلێژی پزیشکى لە زانکۆى هەولێری پزیشکی ڕێکخست.
لە سەرەتادا فێرخوازان بەشە جیاکانی کۆلێژەکەیان بەسەرکردەوە، پاشان سەردانى تاقیگە کردارییەکانیان کرد و، لەگەڵ پسپۆڕان و مامۆستایانی شارەزا گفتوگۆیەکى زانستیان لەبوارى پزیشکى کرد، دواتر چەند تاقیکردنەوەیەکی زانستیان لەسەر لاشەی مرۆڤ بە بەکارهێنانی مۆدێلی جەستەیی پزیشکی ئەنجامدا و، شیکردنەوەیان بۆ پێکهاتەکانی هەریەک لە کۆئەندامەکانی هەرس، میزەڕۆ، ئێسکەپەیکەر و کۆئەندامی ماسولکە، سوڕان و کۆئەندامی زاوزێ کرد.
ئامانجی سەرەکى گەشتەکە بریتیبوو لە ئاشناکردنی فێرخوازان بە زانستی سەردەم وبە کردارکردنیان لە دنیای ئەمڕۆدا، لەهەمانکاتدا بۆ تێگەیشتن وسوودوەرگرتن لە ئەزموونی جیاوازی فێرکاری کۆلێژەکان بوو.