بەشی تیشک و سۆنار بە سەردانێکی زانستی نەخۆشخانەی ژین نێودەوڵەتی بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٩/١٠/٢٠٢٣) سەرۆکایەتى بەشى تیشک و سۆنار لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەر نور سامى عومەر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەم بۆ نەخۆشخانەی ژینى نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن غولام حسێن محمد تەکنیکاری تیشک لە نەخۆشخانەکە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى تەکنیک و بنەماکانی فیزیای مەمۆگرافی پێشکەش بە فێرخوازان کرد، دواترفێرخوازان ئاشناى چۆنیەتى وێنەی تیشکی ددان (OPG) کران، کە وێنەیەکی پانۆرامای فراوانی ددانی سەرەوە و خوارەوەی ددانەکان نیشان دەدات.
دواتر فێرخوازان لە ژووری DEXA، ئاشناى بنەماکانی پێوانی چڕی ئێسک بە بەکارهێنانی DEXA. بوون، لەکۆتایی سەردانەکەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان سوپاسى بەرپرسان و سەرپەرشتیاری نەخۆشخانە و تاقیگەکانیان کرد بۆ ئەو زانیارییە بەنرخانەی پێشکەشیان کردن.