بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى وۆرکشۆپێکی لەبارەی سەلامەتی لە کارپێکردنەکانی تیشکی لەرەلەری موگناتیسی (MRI) سازدەکات
بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى تیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر ، بە هاوکاری نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ کارپێکردنەکانی لەرەلەری موگناتیسی لە پزیشکیدا (ISMRM)، وۆرکشۆپێکی چڕ و پێشکەوتووی لەبارەی سەلامەتی لە وێنەگرتنی لەرەلەری موگناتیسی (MRI Safety) بەڕێوەبرد.
لەو وۆرکشۆپەدا، کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتى (٩/١/٢٠٢٦) لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی اربیل بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشەکە و سەرۆک و ژمارەیەک لە مامۆستایان و ستافى زانستى ئامادەیبوون چەند بابەتێکى زانستى لەلایەن پسپۆڕان و شارەزاییانى مەیدانى بوارەکە پێشکەش کران، بۆ ئەو مەبەستەش “نافز عبدالکریمي” ڕاهێنەری پسپۆڕ و مامۆستا عومەر عادل محەمەد عەلی سەرۆکی بەشی تەکنیکی وێنەگرتنى تیشکى بابەتیان پێشکەش کرد و تیایدا باسیان لە سەلامەتی MRI کرد و، بە یەکێک لە لێهاتووییە بنەڕەتی و گرنگەکان بۆ کارمەندانی کەرتی وێنەگرتنی پزیشکی وەسفیان کرد، هەروەک ڕاهێنەر “نافز عبدالکریمي” جەختی لەسەر گرنگی ئەم وۆرکشۆپە کردەوە و ڕایگەیاند:
ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستەبەرکردنی کوالیتی مەشق و ڕاهێنان و پابەندبوون بە پێوەرەکانی سەلامەتی لە وێنەگرتنی MRI کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی نەخۆشان و کادری پزیشکی بە هەمان شێوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشداربووى وۆرکشۆپەکە بەگرنگیەوە باسیان لە ۆرکشۆپەکە و، وتیان، ئەم خولە تێگەیشتنێکی کرداری و قووڵی دەربارەی پێوەرەکانی سەلامەتی لە ئامێرەکانی MRI پێ بەخشین، هەروەها یارمەتیدەریشمان بوو بۆ بەستنەوەی زانیارییە تیۆرییەکان بە جێبەجێکردنی پراکتیکی لە ناو ژینگەی کاردا، ئەمەش متمانە بەخۆبوون و ئامادەییمانی بۆ کارکردن دوای دەرچوون زیاتر کرد.”







