بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازان بۆ نەخۆشخانەی مریەمانە بەڕێوەبرد
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (24ی نیسانی 2024)، فێرخوازانى قۆناغی یەکەم لە بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری عەبدولعەلیم، سەردانێکی زانستیی بۆ نەخۆشخانەی مەریەممان لە قەزای عەینکاوە ڕێکخست.
فێرخوازان لە لایەن دکتۆر سیڤان جەوهەر لە نەخۆشخانەی مریەمانە پێشوازییان لێ کرا، پاشان فێرخوازان سەردانى بەشەکانى نەخۆشخانەکەیان کرد و، لە نزیکەوە ئاشناى شێوازى کارى ئامێرەکان کران، کە کۆمەڵێک ئامێرى پێشکەوتووی بوارى تەکنکیى وێنەگرتنی تیشکى تێدایە وەکو سی تی سکان (CT scan)، ئێم ئاڕ ئای (MRI) و سیستمی وێنەگرتنی دیجیتاڵی.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى کەلوپەلەکاندا دەرفەت بە فێرخوازان درا کە چەندین ئامێری وەک سی تی گانتری (Gantry)، مێزی سی تی، پانێڵی کۆنترۆڵکردنی سی تی، گانتری ئێم ئاڕ ئای، مێزی نەخۆشی ئێم ئاڕ ئای، پرۆتۆکۆڵی سەلامەتی سی تی و ئێم ئاڕ ئای بەکاربهێنن، بۆ ئەوەش ڕوونکردنەوەی ورد لەسەر ڕێکارەکانی سی تی و ئێم ئاڕ ئای پێشکەش بە فێرخوازان کرا، بەتایبەت لە ئامادەکردنی ئامێرەکان، بەدەستهێنانی وێنە و، دڵنیابوون لە کوالێتی وێنە، بۆ ئەوەش جەخت لەسەر شوێنی دروستی نەخۆش، ڕێکخستنی بەرکەوتن و ڕێوشوێنی خۆپارێزی کرایەوە.