بەرنامەی خوێندن
کەتەلۆگی بەرنامەکان
دەرئەنجامی فێربوون
چالاکیی توێژینەو
ڕووداوەکانی داهاتوو
بۆچی ئێمە هەڵبژێریت؟
درباره
بەشی تەکنیکیی وێنەگرتنی تیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە ساڵی خوێندنی (2022-2023) وەک یەکێک لە بەشەکانی کۆلێژی تەکنیکیی تەندروستی دامەزراوە. وێنەگرتنی تیشکی (Radiology) بریتییە لە بەکارهێنانی شێوازی جیاواز بۆ وێنەگرتنی پێکهاتەکانی ناوەوەی جەستەی مرۆڤ. ئەم شێوازانە وزەی جۆراوجۆر وەک تیشکی ئێکس، سۆنار (Ultrasound)، بواری موگناتیسی، یان شەپۆلی ڕادیۆیی بەکاردەهێنن بۆ بەرهەمهێنانی وێنەی ئەندامەکان، ئێسک و شانەکان.
دیدگه
دیدگامان ئەوەیە ببینە ناوەندێکى ئەکادیمیی پێشەنگ لە بواری پەروەردەی وێنەگرتنی تیشکی، توێژینەوەى زانستى و، داهێنانی تەکنەلۆژیدا. ئامانجمان پێگەیاندنی پسپۆڕی لێهاتووە بەجۆرێک بتوانن داهاتووی وێنەگرتنی پزیشکی دابڕێژن، ئەویش لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووى وەک (ژیریی دەستکرد) لەگەڵ شارەزایی مرۆیی پسپۆڕدا.
ئەرک
ئەرکی سەرەکیمان پێگەیاندن و ڕاهێنانی پسپۆڕی لێهاتووە کە شارەزابن لە نوێترین تەکنەلۆژیای وێنەگرتندا و، بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری لە پێشخستنی کەرتی تەندروستیدا بکەن. ئێمە پابەندین بە پراکتیزی ئەخلاقی، داهێنان، پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام و، هاندانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و توێژینەوەی زانستی، بۆ باشترکردنی دەرەنجامی چارەسەر و بەرزکردنەوەی وردیی دەستنیشانکردن.
چی لە به شه كه مان چاوەڕوان بکەیت؟
ئامانجەکان
* دابینکردنی پەروەردەیەکی گشتگیر لە بوارە جیاوازەکانی وێنەگرتنی پزیشکیدا.
* تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا و داهێنان لە پرۆسەی خوێندندا.
* برەودان بە توێژینەوەی زانستی و فێربوونی بەردەوام.
* پێگەیاندنی پسپۆڕی پیشەگەری لێهاتوو و پابەند بە ئەخلاق.
* پەرەپێدانی توانای پراکتیکی و کارامەیی کلینیکی.
دەرفەتەکانی کار
* تەکنیکاری تیشک (تیشکی ئێکس، CT Scan، MRI، سۆنار) لە نەخۆشخانەکان.
* بەڕێوەبەری سیستمی ئەرشیفکردن و گواستنەوەی وێنە
(PACS Administrator).
* پسپۆڕی بەکارهێنانی ئامێرە پزیشکییەکان لە کۆمپانیاکاندا.
* توێژەر لە سەنتەرەکانی توێژینەوەی وێنەگرتنی پزیشکیدا.
* کارکردن لە بواری تەندروستیی گشتی و کوالیتی کۆنترۆڵدا.
* بەرپرسی پابەندبوون بە ڕێسا و ڕێنماییەکانی بواری تیشک.
تاقیگەکان
* تاقیگەی فیزیای پزیشکی و پاراستن لە تیشک
* تاقیگەی سیمولەیشنی وێنەگرتنی تیشکی
(Radiology Simulation Lab).
* تاقیگەی ئەناتۆمیی تیشکی (Radiological Anatomy).
* تاقیگەی فیزیۆلۆجی.
* تاقیگەی زانستی نەخۆشییەکانی شانە (Histopathology).
* تاقیگەی کیمیا و بایۆلۆجی.
* تاقیگەی کۆمپیوتەر و شیکاریی وێنە.
ئهندامانى دهستهى فێركارى
باوەڕپێکراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-عێراق
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی-حکومەتی هەرێمی کوردستان




















دوایین هەواڵ و چالاکییەکان
فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا بەشدارییان لە کۆرسێکی زانستیی تایبەت بە ڕووکناسى دەکەن
فێرخوازانی بەشى چارەسەری سروشتی لە فیستیڤاڵی (هەولێر ستریت بازاڕ) پشکنین و چارەسەری فیزیایی بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن
پێنج فێرخوازی دیکەى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ تەواوکردنی کۆرسێکی خوێندن بەرەو پۆڵەندی بەڕێکەوتن
فێرخوازانی چارەسەری سروشتی لایەنە تاقیگەییەکانی پشکنینی شانەکان لە نەخۆشخانەی میهرەبانی بەسەر دەکەنەوە
فێرخوازانی بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکی هاوکاریی زستانە دەگەیەننە منداڵانی قوتابخانەی کەورەبەنی بنەڕەتی
فێرخوازانی بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى بەدواداچوون بۆ ژینگەى کارکردن لە تاقیگەکانى نەخۆشخانەی ئارژین دەکەن
گالێری وێنە


دەستڕاگەیشتنی دیجیتاڵی
پەیوەندیمان پێوە بکە
تەلەفۆن
009647506970504
ئیمەیڵ
ritdp@cihanuniversity.edu.iq
ناونیشان
شەقامی ١٠٠ی نەورۆز، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
کاتەکانی کاری فەرمی
یەکشەممە-پێنجشەممە / 8:00 بەیانی - 4:30 ئێوارە
