بەشی زمانی ئینگلیزی پێشبڕکێیەک بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زمان ڕێکدەخات
لە بەردەوامى چالاکیە زانستى و پراکتیکیەکانى سەرۆکایەتى بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان بەشێوەیەکى مۆدێرت، پێشبڕکێیەکى زانستى بەڕێوەبرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری (مەرجان عەباسیان) فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لە ژینگەیەکى کراوە و، لە پارکى زانکۆ بەشداریان لە پێشبڕکێیەکى زانستى کرد، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی تواناکانی زمان و لایەنى مەعریفی.
بۆ ئەو مەبەستە مامۆستاى سەرپەرشتیار لە ناو فێرخوازان دوو گروپى پێنچ کەسى هەڵبژارد، دواتر هەر گروپێک چەند پرسیارێکیان لەبارەى بەناوبانگترین زمانناسەکانى جیهان ئامادەکرد، لە بەشى کۆتایى پێشبڕکێیەکەدا، فێرخوازان بەزمانى ئینگلیزى وەڵامى پرسیارەکانیان دایەوە، ئەوەش جگە لە ئاشنابوونى زیاتر فێرخوازان بەزمانناسەکان و بەرزکردنەوەى لایەنى مەعریفیەکان، لەهەمان کاتدا بووە ڕێگەیەک بۆ ئەوەى فێرخوازان تواناى دەربڕین و گفتوگۆ و بیرکردنەوەیان بەزمانى ئینگلیزى زیاتر و باشتر بێت.