بەشی كارگێری كار هاوكاری خانەی بێ باوكان لە هەولێر دەكات
بەشی كارگێرشی كار سنووری بواری فێركردن و مەعریفەی ئەكادیمی تێدەپەڕێنێت و بوارەكانی تری ژیانیش دەكاتە ئامانج ، وە بە كردار ئەوە دەسەلمێنێت كە زانكۆ تەنها قەڵایەكی فێركردن نیە بەڵكە قەڵایەكی مرۆدۆستانە و رۆشنبیری و نیشتمانیە ، خزمەتكردنی كۆمەڵگە بنەمای سەرەكیە لە بوتنانی كەسایەتی قوتابی زانكۆیی و پۆزەتیڤانە بەشداری دەكات لە دروستكردنی كەسایەتی داهاتوی بەشێەیەك كە كاریگەرانە لە داهاتودا خزمەت بە كۆمەڵگە بكات .
لەو سۆنگەیەوە و وەك ئەركێكی ئەخلاقی و پەروەردەیی بەرامبەر كۆمەڵگە جگە لە ئەركی فێركاریەكەی و وەك كارێكی هاوبەش لەگەڵ خانەی چاودێری كۆمەڵایەتی / خانەی بێ باوكانی هەولێر ، بەشی كارگێڕی كار بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی قوتابیان لە بەش هەڵسان بە كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ بێباوكانی خانەی هەولێر . دوای پێكهێنانی لێنەیەك بۆ سەرپەرشتیكردنی كۆكردنەوەی كۆمەك و كڕینی پێداویستی بۆ مناڵانی خانەكە لە ( خۆراك و جل و بەرگ و ئامێری كارەبایی و سووەمەنی) . پاش كڕین و رێكخستنی پێداویستیەكان و دیاریكردنی لێژەی سەردانی ، رۆژی 10 / 4 / 2019 شاندێكی بەش لە مامۆستایان و قوتابیان بە سەرپەرشتی سەرۆكی بەش د. هاوكار قاسم سەردانی خانەی ناوبراوی كرد و لەلایەن بەڕێوەبەری خانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا . پاشان گشت پێداویستیەكان درا بە كارگێڕی خانەكە و قوتابیانی بەش سەردانی هەندێك لە بەشەكانی خانەكەیان كرد و چاویان بە مناڵەكان كەوت . یەكێك لە بەرهەمە گەورەكانی ئەم چالاكیە بریتی بوو لە گرتنە ئەستۆی دوو قوتابی بۆ دابینكردنی كەرەستەی سەلامەتی بۆ خانەكە چاككردنەوەی ئەوەی كە لەكار كەوتوە و هەروەها قوتابیەكی تریش چاككردنی ئامێری بەرهەمهَنانی كارەبای لە ستۆ گرت كە لەكاركەوتبوو و بەڵێنی دا لە داهاتووش ئەم كارە لە ئەستۆ بگرێت .
ئەم سەردانیە دووپاتی ئەوەی كردەوە كە زانكۆ تەنها سەرچاوەی زانست نیە ، بەڵكو سەرچاوەیەكی گەورەی چاكە و كاری خۆبەخشانەیە كە گشت چینەكانی كۆمەڵگە سوودی لێدەبینێت .