بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس وۆرکشۆپێک لەبارەى ڕۆڵی خۆراک لە پووکانەوەی ئێسکى بەڕێوەبرد
لە ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتى (٢٨/١٠/٢٠٢٥) لە هۆڵى (VIP) زانکۆی جیهان-هەولێر، سەرۆکایەتى بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس وۆرکشۆپێکی سەبارەت بە ڕۆڵی خۆراک لە پووکانەوەی ئێسکدا بەڕێوەبرد.
وۆرکشۆپەکە، بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆری دکتۆر (ئەیاد حازم)، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و، سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فێرخوازان ئامادەی بوون، وۆرکشۆپەکە لەلایەن پسپۆڕى بوارى نیوتریشن و دایەتێتکس (ئەحمەد نەبەز خەلیل) پێشکەش کرا، کە تیایدا بە وردى ئاماژەى بە شێوازەکانی خۆراک و کاریگەرییان لەسەر دووبارە داڕشتنەوەی ئێسک لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی تەمەن باسکرد.
لە بەشێکى دیکەى وۆرکشۆپەکەدا، پسپۆڕەکەى بوارى نیوتریشن و دایەتێتکس باسى لە چەند لایەنێکى بابەتەکەى کرد و وتى: بەوردى ئاماژەى بە بەرزى کالسیۆم و سەرچاوە خۆراکییەکانی کە بایۆفێرلەبەری (bioavailability) ؛ دروستبوونی ڤیتامین D، کۆنترۆڵەکانی بەرکەوتنی سەلامەت بە تیشکی خۆر و مەودای ژەمە زیادکراوەکان (supplementary dosages)؛ ڕۆڵە پاڵپشتیکەرەکانی هەریەک لە ڤیتامین K، مەگنیسیۆم، و فۆسفۆر کرد، ڕونیشکردەوە کە چۆن خواردنی پڕۆتینی پێویست ماتریکسی ئێسک بەهێز دەکات، لە کاتێکدا زیادەڕۆیی لە خوێ (سۆدیۆم) و کافاییندا ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی لەدەستدانی کالسیۆم.
ئەحمەد نەبەز خەلیل بەشێکى دیکەى بابەتەکەى لە وۆرکشۆپەکەدا تەرخانکرد بۆ چۆنیەتى هەڵمژینی کالسیۆمی لە بەرهەمە شیرەمەنییەکان، جێگرەوە بەهێزکراوەکان (fortified alternatives) بەراورد سەوزە گەڵادارەکان، بۆ ئەو مەبەستەش ڕوونکردنەوەیەکى وردى لەبارەى کاریگەرییەکانی ئۆکسالات و فایتات لەسەر بایۆفێرلەبەری خستەڕوو. لە کۆتایشدا بە گرنگیەوە باسى لە بەستنەوەی ڕێنماییە خۆراکییەکان بە چالاکییەکانی کێش و ڕاهێنانەکانی بەرگری بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی شکان باسکرد.
وۆرکشۆپەکە بە گفتوگۆى نێوان ئامادەبووان و خستنەڕووى سەرەنج و بۆچونەکانیان و، وەڵامدانەوەى پسپۆڕەکەى بوارى نیوتریشن و دایەتێتکس کۆتایی هات.






