بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس کۆرێکى ڕوناکبیرى بۆ پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی ڕێکخست
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢٥) سەرۆکایەتى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس و چارەسەرى سروشتى لە زانکۆی جیهان-هەولێر کۆڕێکى ڕوناکبیرى بەناونیشانی “چۆن دڵخۆش بین لە ژیاندا” بۆ پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی دەروونناس و پێشەنگ و پسپۆڕى پەروەردەیی دیاری هەرێمی کوردستان ڕێکخست.
چالاکییەکە لە هۆڵی کۆنفرانسەکانى زانکۆ بەڕێوەچوو، کە ڕاگری کۆلێژەکان و، سەرۆکی بەشەکان، مامۆستایان و ژمارەیەکى زۆرى فێرخوازان ئامادەبوون ، لەسەرەتادا تەنیا سەلام سەرۆکى بەشەکانى نیوتریشن و دایەتێتیکس و چارەسەرى سروشتى بەخێرهاتنى پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی کرا و، هیواى خواست پێکەوە کاتێکى بەسوود لەگەڵ وتە بەنرخەکانى بەسەر بەرن، پاشان پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرجەتانی تیشکى خستەر سەر ستراتیژییە پراکتیکییەکان بۆ بەدەستهێنانی بەختەوەری، هەروەک ئەو هۆکارە دەروونی و سۆزداریانەی کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی خۆشگوزەرانی، لەگەڵ چۆنیەتی پەرەپێدانی بیرکردنەوەی ئەرێنی بۆ ئامادەبوان شیکردەوە. لە بەشێکى دیکەى وتەکانیدا پرۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی بە ئەزموونی بەرفراوانی لە بواری دەروونناسی و پەروەردەدا، تێڕوانینێک لەبارەی خۆڕاگری دەروونی و ڕۆڵی سوپاسگوزاری و بەڕێوەبردنی فشار و کاریگەریی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بەختەوەری باسکرد.
کۆڕەکە گفتوگۆی کارلێککارانە و بەکارهێنانی پراکتیکی بنەما دەروونییەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا لەخۆگرتبوو. هەروەها بەشداربووان دەرفەتی بەشداریکردنیان لە دانیشتنێکە پێدرا، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆفیسۆر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی لە وەڵامى پرسیارەکاندا ئامۆژگارییەکی بەنرخی پێشکەش کرد سەبارەت بە چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر نەرێنی و بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوون و ژیانێکی پڕ لە خۆشی و بەختەوەرتر.
لە کۆتاییدا و ، وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشدارییە بەنرخەکانی، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر میرزا حەمودی بڕوانامەی پێزانینی پێشکەش بە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی کرد، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی لە بەرەوپێشبردنی بارى تەندروستی دەروونی و هاوبەشکردنی ئەزموونەکانی لەگەڵ فێرخوازان و ستافى زانستى زانکۆ دەربڕى.