بەشی پەروەردەی گشتی بەدواداچوون بۆ لایەنى پراکتیکى فێرخوازانی لە قوتابخانەکاندا دەکات
سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی / فێرکردنی زمانی ئینگلیزی (ELT) لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی /11/22025، زنجیرەیەک سەردانی مەیدانی لەلایەن ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆوە بۆ ژمارەیەک قوتابخانەی شاری هەولێر ئەنجامدا.
لە میانی سەردانەکاندا، مامۆستایانی زانکۆ ئامادەی ئەو وانانە بوون کە لەلایەن فێرخوازانى بەشى پەروەردەى گشتى دەوترانەوە، هاوکات گفتوگۆی بنیاتنەریان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکان و مامۆستا سەرپەرشتیارانى فێرخوازان ئەنجامدا سەبارەت بە ئاستی فێرخوازان و شێوازی کارلێکیان لە پۆلەکاندا. هەروەها تێبینیی بەنرخ و ڕاسپاردەی پەروەردەیی سەبارەت بە شێوازەکانی وانەوتنەوە، بەڕێوەبردنی پۆ، و چالاککردنی بەکارهێنانی ئامرازەکانی فێرکردنی مۆدێرن گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە لە زانکۆى جیهان-هەولێر جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم سەردانانەی بەشی پەروەردەی گشتی بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکە لە مامۆستایان، کە خاوەنی لێهاتوویی پیشەیی و زانیاریی پەروەردەیی هاوچەرخ بن، هەروەک ئاماژەیان بەوەدا کە لایەنى پڕاکتیکی و مەیدانی هەنگاوێکی سەرەکییە لە پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازان و ئامادەکردنیان بۆ کاری پەروەردەیی داهاتوو، جەختیشیان لە گرنگی بەردەوامی ئەم سەردانە مەیدانیانە کردەوە بۆ بەهێزکردنی کوالێتی ئامادەکردنی مامۆستایان و پەرەپێدانی پڕۆسەی پەروەردەیی لە هەرێمدا.
لە لایەکی دیکەوە، فێرخوازانی بەشى پەروەردەى گشتى سوپاسی خۆیان بۆ سەرپەرشتیار و مامۆستایانى سەردانیکەر دەربڕی لەسەر پاڵپشتی بەردەوامیان و تێبینییە بەنرخەکانیان، جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ئەزموونە مەیدانییە دەرفەتێکی ڕاستەقینەی پێبەخشیون بۆ بەستنەوەی زانیاری تیۆری بە پڕاکتیکی ڕاستەقینەوە لەناو پۆلەکاندا.







