بەشی پەروەردەی گشتی دانیشتنێکی گفتوگۆی رێکخست
بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گفتوگۆی بەناونیشانی (سوود و زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەلای منداڵان) فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (4/10/2021) لە هۆڵی ئەکادیمیای جیهان بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (سامان بابكر وتمان) و، بە ئامادەبوونی دکتۆر احمد عبد عون سەرۆکی بەشى پەروەردەى گشتى و مامۆستایانى بەش، هەریەک لە فێرخوازانى قۆناغی دووەم ( زەينەب خالد، ڕەيان سعود و وەرزى سامان ) گفتوگۆییەکیان بەرێوەبرد.
لە گفتوگۆ کردنەکەدا باس لەلایەنە باشی و خراپیەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەلای منداڵان کرا، ئەوەش ڕوونکرایەوە زۆر بەکارهێنانى مۆبایل لەلایەى منداڵان لە ڕووی جەستەیی و دەروونی و ماددی کاریگەری لەسەریان دەبێ و، ئاستی گەشەکردنیان لاواز دەبێ، ئەوەش ڕەنگدانەوەى لەسەر خێزانەکان دەبێ.
ئەم جۆرە گفتوگۆیە یەکێکە لە پلانی بەشی پەروەردەی گشتی لە چالاکی لە دەرەوەی پۆل بۆ گەشەپێدانی کارامەییەکانی فێرخوازان لە بواری باشترکردنی قسەکردنی ئەکادیمی و بەکارهێنانی وشەی ئینگلیزی کە پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە وانەی خوێندنیان.